Mazın Asad
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا فڕانسوا ئۆلاند لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لە شاری تۆل، لەبارەی ئەو پرۆژە بڕیارەی پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش کراوە رایگەیاند: "ئەو وڵاتەی پرۆژە بڕیارەکە ڤیتۆ دەکات، قورسایی خۆی لە جیھان لەدەست دەدات و بەردەوام دەبێت لەسەر خراپ بەکارھێنانی ئەو ئەرکەی پێی راسپێردراوە".
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ ئێوارە دەنگ لەسەر دوو پڕۆژە بڕیار لەبارەی سووریا دەدات.
یەکەم پرۆژە بڕیار لە لایەن فەڕەنسا ئامادە کراوە و ئیسپانیا پاڵپشتی دەکات کە داوای وەستاندنی شەڕوپێکدادانەکانی حەلەب و قەدەغەکردنی فڕینی فڕۆکە ئاسمانییەکان لەسەر شارەکە دەکات. وڵاتانی رۆژئاوا لەکاتێکدا پشتگیری لە پرۆژە بڕیارەکە دەکەن، پێشبینی دەکرێت رووسیا ڤیتۆی بکات.
ھاوکات رووسیا بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاردانەوەکانی نێودەوڵەتی لە دوا ساتدا پرۆژە بڕیارێکی پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بانگەوازی بۆ ئاگربەست لە نێوان لایەنەکان دەکات، بەڵام تێدا ئاماژە بە وەستاندنی ھێرشە ئاسمانییەکان نەکراوە.