Zana Natık Kerem
29 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2018
غەززە ــ AA
راگەیەنرا کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر چوار پێگەی ھەردوو بزووتنەوەی حەماس و جیھادی ئیسلامی لە ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە شاھید حاڵەکان دەستی کەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە میانی ھێرشە ئاسمانییەکاندا، سێ پێگەی سەرایا قودس باڵی سەربازی جیھادی ئیسلامی و پێگەیەکی عەززەددین قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بۆردومانکردووە.
زانراوە کە ئەو چوار پێگەیە دەکەونە ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.
لای خۆیەوە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی لە تویتێکدا پشتراستی کردووەتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر غەززە.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ٢٧ گوللـە هاوەن لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی باشووری ئیسرائیل کراوە و ئاماژەی بەوەشکردووە کە زۆرینەی ئەو گوللـە هاوەنانە لە لایەن سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئیسرائیلەوە تێکشکێنراوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی بەتوندی وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوە کە بە گوللـە هاوەن لە کەرتی غەززەوە کرایە سەر وڵاتەکەی.