Mazın Asad
07 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
ئەو ھێرشە ئاسمانییەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئاسمانی شەعیراتی سەر بە رژێمی سووریا ئەنجامی دا، بە لایەنی کەمەوە ٩٣.٨١ ملیۆن دۆلاری تێچووە.
دوێنێ شەو بە فەرمانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ٥٩ مووشەکی جۆری Tomahawk ئاراستەی بنکەی سەربازیی ئاسمانی شەعیرات لە شاری حومس کرد.
بەپێی ئەو بودجەیەی ئەمساڵ بۆ پنتاگۆن دیاریکراوە، بەکارھێنانی ھەر مووشەکێکی جۆری Tomahawk بڕی ١.٥٩ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت کە لە ھێرشەکەی سووریا بەکارھێنرا. بەم پێیەش تێچووی بەکارھێنانی ٥٩ مووشەکەکە بە لایەنی کەمەوە ٩٣.٨١ ملیۆن دۆلاری بووە.
-پيشەکانی دروستکردنی کۆمپانیای مووشەکی Tomahawk بەرز بووەوە
بەھۆی پێشبینییەکانی کڕینی مووشەکی نوێ لە لایەن پنتاگۆن، پشەکانی کۆمپانیای موشەکی Tomahawkی بۆ سەدا ١.٥ بەرزبووەوە.
درێژی مووشەکی Tomahawk ٥.٥٦ مەترە و لە کاتژمێرێکدا ٨٨٠ کلیۆمەتر دەبڕێت و لە نێوان ھەزار و ٢٠٠ تا دوو ھەزار کلیۆمەتر مەودا دەبڕێت. فڕێدانی مووشەکە بۆ ئامانجەکانی زەمینی، بە گشتی لەسەر کەشتی سەربازیی یاخود ژێردەریایی دەبێت.
ھاوکات مووشەکەکە ٤٥٠ کلیۆگرام تەقەمەنی لەخۆ دەگرێت و بە سیستەمی پێشکەوتووەوە دەتوانێت بە وردی لە ئامانجەکان بدات.