Esat Fırat,Muhammet Ali Kemal
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2018
قودس- AA
فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگانه‌ی ئیسرائیل درووستیكردووه، به لێشاو روویان له مزگه‌وتی ئه‌قسا کرد به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م نوێژی هه‌ینی به‌كۆمه‌ڵ لە مانگی رەمەزاندا.
ده‌یان هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی هه‌ر له سه‌رله‌به‌یانی زووه‌وه، دوای تێپه‌ڕین به خاڵه‌كانی پشكنین له‌نێوان کەناری رۆژئاوا و کەرتی غه‌ززه‌دا، روویان له مزگه‌وتی ئه‌قسا كرد.
پۆلیسی ئیسرائیل رێگه‌كانی هاتوچۆی له نزیك ناوچه‌ی قودسی دێرین داخستووه و جگه له پاسه‌كان رێگه به هیچ ئۆتۆمبیلێكی دیكه نادات تێپه‌ڕن.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه نزیكه‌ی ١٢٠ هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی روویان له مزگه‌وتی ئه‌قسا كردووه.