Ata Ufuk Şeker
01 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2018
برۆكسل - AA
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، داوای له ئه‌مریكا كرد له‌و باجه زیاده‌ی خستوویه‌ته سه‌ر هاورده‌ی ئاسن و ئه‌له‌منیۆم به‌ته‌واوی و به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن لێیببوورێت.
كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، روونكردنه‌وه‌یدا له‌باره‌ی بریاری لێبووردن له‌و باجه زیاده‌یه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هاورده‌ی ئاسن و ئه‌له‌منیۆمی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دایناوه تا ١ی حوزه‌یران.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا نادیاری له بازاڕه‌كان زیادكردووه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی كارپێكردن كردووه و، هاتووه "ده‌بێت یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به ته‌واوی و به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌و رێوشوێنانه ببووردرێت كه به‌هۆكاری ئاسایشی میللی گیراونه‌ته‌به‌ر".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كێشه‌ی زیادی توانا له ئاسن و ئه‌له‌منیۆم سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا نییه و، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له هه‌موو ئاسته‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌یشدا كاری كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌و باره‌یه‌وه.