Ömer Tuğrul Çam
22 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2021
بڕۆکسل - AA
سەرۆکی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا لە بانگەوازێکدا داوا دەکەن، ئۆپۆزسیۆنی رووسی، ئالێکسەندەر ناڤالنی کە لە کاتی گەڕانەوەیدا لە ئەڵمانیا-وە بۆ مۆسکۆ دەستگیر کراوە، ئازاد بکرێت.
سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەورووپا، چارلس میشێل، دوابەدوای کۆبوونەوەی سەرۆکی ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکە دەربارەی پەتای کۆرۆنا، ئەم بانگەوازەی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد.
ئەو سەرۆکانە داواشیان لە حکوومەتی مۆسکۆ کردووە دەربارەی هەوڵدان بۆ ژەهرخوارد کردنی ناڤالنی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و شەفاف ئەنجام بدات.
- دەستگیر کردنی ناڤالنی
ئالێکسەندەر ناڤالنی لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠دا و کاتێک لە شاری تۆمسک-ی رووسیا بەرەو مۆسکۆ-ی پایتەخت بەڕێکەوت، لە کاتی گەشتەکەیدا باری تەندروستی تێکچوو و بەوهۆیەوە فڕۆکەکەی لە شاری ئۆمسک نیشتەوە.
دواتر ناڤانلی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و پزیشکەکان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لەڕێی تێکەڵ کردنی ماددەیەک بەو چایەی خواردویەتییەوە ژەهرخوارد کراوە.
دواتر ناوبراو لە ٢٢ی ئابدا و لە رێی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە شاری ئۆمسک-ی رووسیا-وە گواسترایەوە بۆ بەرلین-ی پایتەختی ئەڵمانیا، دوای وەگرتنی چارەسەری پێویست و کاتێک لە ١٧ی کانوونی دووەمدا لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە مۆسکۆ، دەستبەسەر کرا.