Emre Gürkan Abay
24 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2022
مۆسکۆ – AA
وەزارەتی بەرگریی رووسیا، رایگەیاند یەکەکانی دابەزینی ئاسمانی و ھێرشکردنی رووسی، لە کریمیاوە چوونە نێو خێرسۆن.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، لە رایگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە ٨٣ ژێر خانی سەربازیی سوپای ئۆکراینا لە ناوبراوە.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، باسی لەوە کرد کە یەکە سەربازییەکانی رووسیا ئەرکەکانی ئەمڕۆیان بە تەواوەتی بەجێگەیاندووە و گوتی: "یەکەکانی دابەزینی ئاسمانی و ھێرشکردنی رووسی، لە کریمیاوە چوونە نێو خێرسۆن".