Mazın Asad
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2017
قودس - AA
دوای پاشگەزبوونەوەی ئیسرائیل لە پەیرەویی نایاساییەکانی، ئەمڕۆ لە دوای سێ ھەفتە بە دەیان ھەزار موسڵمان بێ ھیچ کێشەیەک لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینیان کرد.
وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا، شێخ محەممەد سەلیم عەلی لە وتاری ھەینیدا گوتی: "لێرەوە جارێکی دووپاتی دەکەینەوە کە مزگەوتی ئەقسا تەنها ھی موسڵمانانە و کاروباری ئەم شوێنە پیرۆزە لە لایەن ئیدارەی وەقفی ئیسلامی قودس رادەپەڕێنرێت".
شێخ محەمەد سەلیم عەلی کاردانەوەی بەرامبەر بە رێگرییەکانی ئیسرائیل لەمەڕ مزگەوتی ئەقسا نیشان دا و رایگەیاند: "مزگەوتی ئەقسا شوێنی پەرستشە و بە ھەموو شێوەیەکی سنووردارکردن بەگوێرەی تەمەن لە لایەن ھێزی داگیرکەر رەتدەکەینەوە".
ناوبراو لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دەرھەق بە مزگەوتی ئەقسا، جەختی لەسەر گرنگی یەکێتی وڵاتانی ئیسلام کردەوە.
لە لایەکی دیکەوە بەپێی راگەیەنراوێکی ئیدارەی وەقفی ئیسلامی قودس، لە دوای پاشگەزبوونەوەی ئیسرائیل لە بڕیارەکەی، ٢٥ ھەزار موسڵمان بێ ھیچ کێشەیەک بەشدارییان لە نوێژی ھەینی کرد.