Zana Natık Kerem
18 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2017
دیمەشق ــ AA
لە ئاكامی بۆردومانی ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات سەربە پارێزگای دیمەشق لە لایەن هێزەكانی رژێمی سووریاوە، منداڵێك كوژرا و ١١ كەسی دیكەش برینداربوون.
ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات دەكەوێتە ناوچەكانی كەمكردنەوەی گرژییەكان.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرپرسی راگەیاندنی تیمی بەرگری شارستانی لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن، عومەر ئەبو عوبەیدە رایگەیاند كە هێزەكانی رژێم بە مووشەكی (فیلی دروستكراوی ناوخۆ) شارۆچكەكانی كەفر بەتنا و سەقبای لە ناوچەی دۆما تۆپباران كرد.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە لە ئاكامی تۆپبارانەكەدا، منداڵێك كوژراو و ١١ی كەسی دیكەش برینداربوون كە لە نێویاندا ئافرەت و منداڵ هەیە.
عومەر ئەبو عوبەیدە ئاماژەی بەوەشدا كە ماوەیەكی زۆرە، هێزەكانی رژێم بە چەكی قورس ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی رۆژهەڵات تۆپباران دەكەن كە لە ئاكامی ئەو تۆپبارانانەدا ژمارەیەك خەڵكی مەدەنی بوونەتە قوربانی.