Mehmet Öztürk,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌ندامی لیژنه‌ی وه‌قفی هاوكاری مرۆیی ماف و ئازادییه‌كانی مرۆڤ كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئیستانبوڵه، حوسه‌ین ئۆروچ كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاودێری پرۆسه‌ی ئاشتیی مۆرۆ-یه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته سەرجەم موسڵمانان پشتیوانی له هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی بانگسامۆرۆ بكه‌ن كه له ئه‌نجامی به‌رگریی ئیسلامی له فلیپین داده‌مه‌زرێت كه نزیكه‌ی 60 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به به‌رگری مۆرۆ كه له ساڵی 1960وه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌ندامی بانگسامۆرۆ، دامه‌زراندنی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی بانگسامۆرۆ و پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی، ئۆروچ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیی مۆرۆ رایگه‌یاند:
- "موسڵمانان (له فلیپین) ئۆتۆنۆمییهكیان به‌ده‌ستهێنا كه پێشتر نه‌یانبوو. ئه‌وه ده‌بێته مۆدێلێكی زۆر جددی بۆ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی موسڵمانان تیایاندا كه‌مینه‌ن. بۆ كشمیر كه له‌ژێر داگیركاری هیندستاندایه، بۆ موسڵمانانی ئاراكان، بۆ موسڵمانانی پاتانی. پێویسته به هه‌موو توانامانه‌وه كاربكه‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌و مۆدێله بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانانی مۆرۆ و هه‌موو جیهان ئه‌و ئومێده بگوازنه‌وه بۆ داهاتوو".
- "به‌تایبه‌تی وڵاتێكی وه‌ك توركیا كه پێگه‌یشتووه، كاریگه‌ره و توانای ئیداره‌ی له به‌رزترین ئاستتدایه به‌رپرسیارێتی زۆر جددی ده‌كه‌وێته سه‌ر شان له دامه‌زراندنی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی بانگسامۆرۆ".
پێكهاته‌یه‌كی نوێ داده‌مه‌زرێندرێت. پێكهاته‌یه‌كی ئیداریی نوێ پێكده‌هێنرێت. له‌وباره‌وه ئاماده‌كاریی جددی به‌رده‌وامه. كاركردنی ده‌وڵه‌تی توركیا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ئارادایه كه به‌هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگای خێرخوازیی ماف و ئازادیه‌كانی مرۆڤ İHH به‌ڕێوه‌ده‌برێت. ریفراندۆممان له پێشه. له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه كارده‌كرێت. یه‌كه‌مجاره MILF به‌شداریی هه‌ڵبژاردنێك ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌زموونێكیان له‌وباره‌وه نییه. له‌وباره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه توركیا، تا ناوچه‌كه له رووی ئیداری و ته‌كنیكییه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر پێی خۆی، هاوكارییان ده‌كات".
- "ئێمه وه‌ك İHH له‌نێو شاندی چاودێریداین. پێنج كه‌س ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن كه مادده‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له 2014دا واژووكراوه جێبه‌جێكراون یان نا له‌نێویاندا İHH هه‌یه. له‌وباره‌وه چاودێرییه‌كانمان به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ین. به‌رده‌وام له ناوچهكهداین. دوو مانگ جارێك ئێمە به‌نوێنه‌رایه‌تیی İHH له ناوچه‌كه‌ین. له میانی سێ ساڵ و نیوی قۆناغی راگوزه‌ردا چاودێرییه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. له كۆتاییدا بۆ ته‌واوبوونی قۆناغی ئاسایی، پێویسته ته‌واوی مادده‌كان جێبه‌جێ بكرێن."
-"ئه‌و یاسایه (یاسای سروشتیی بانگسامۆرۆ) جه‌خت ده‌كاته‌وه كه مۆرۆییهكان خاوه‌نی ناسنامه‌ی بانگسامۆرۆ و ئه‌و خاكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو شتێك له رابردوودا ماوه‌ته‌وه، ئێستا ده‌ڵێن ئێمه له‌ژێر چه‌تری ده‌وڵه‌تی فلیپیندا ده‌ژین. به‌م جۆره به‌ڕوونی جه‌خت له پێكه‌وه ژیان ده‌كاته‌وه. له پاڵ چوارچێوه‌ی ئه‌خلاقیدا، به‌رژه‌وه‌ندیی ماددیشیان هه‌یه".
هه‌روه‌ها پێشتر حکوومەتی فلیپین و بەرەی رزگاریی ئیسلامی مۆرۆ باسیان لە واژووكردنى رێكکەوتننامەی ئاشتی كردووه.
یەکێک لە گرنگترین ھەنگاوەکانی ئەم رێکكەوتننامەیە لە فلیپین داماڵینی چەکی میلیشیاکان بوو، بەڵام حکوومەتی فلیپین داواى کاتى زیاترى كرد.
سەرۆکی حکوومەتی ئه‌و كاتەى فلیپین، بەنیگنۆ ئاقوینۆ رایگەیاند، ئەگەر میلیشیاکان لە پرۆسەی ئاشتیدا واز لە چەک بهێنن، متمانە و ئاشتی لە سەرتاسەری وڵات جێگیر دەبێت.
ھەرچەندە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا پشتگیری‌یان لە پرۆسەی ئاشتی كرد، بەڵام ھەندێک میلیشیا دژی ئەم پرۆسە بوون.
ئەو میلیشیایانەی پشتگیری پرۆسەی ئاشتیان نه‌ده‌كرد ناوچەی زامبۆئانا-یان داگیرکرد و و نزیکەی ٢٠٠ کەس لە شەڕو پێکدادانەکاندا کوژران.
هه‌روه‌ها 2018 سه‌رۆكی فلیپین، رۆدریگۆ دوتێرتی ئه‌و یاسایه‌ی په‌سه‌ندكرد كه ئۆتۆنۆمییه‌كی گشتیگیر بۆ موسڵمانانی مۆرۆ ده‌سته‌به‌رده‌كات.
یاساكه دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا، خرایه به‌رده‌م سه‌رۆك دوتێرتی و دواجار واژووی كرد.
راگه‌یه‌ندرا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له میانی 90 بۆ 150 رۆژی ئاینده‌دا یاساكه له‌و ناوچه‌ی موسڵماناننشینی مۆرۆ، بخرێته گشتپرسییه‌وه.
به‌م یاسایه موسڵمانانی ناوچه‌كه ده‌ستكه‌وته یاسایی و ئابوورییه‌كانیان زیادده‌كات و ئۆتۆنۆمییه‌كی گشتگیرتریان ده‌ستده‌خات له‌وه‌ی كه پێشتر له شاری مینداناو پێیاندرابوو.
به‌م یاسایه حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بانگسامۆرۆ داده‌مه‌زرێت و له‌باره‌ی ئازادیی ئایینییه‌وه له ناوچه‌كه‌دا، ده‌كرێت دادگای شه‌رعی دابمه‌زرێندرێت.
حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئیداره‌ی مینداناو راده‌ستی حكوومه‌تی بانگسامۆرۆ ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی له نەوەدەکانی سەدەی رابردوو دانوستانی ئاشتی له نێوان حكوومه‌تی فلیپین و MİKC ده‌ستیپێكرد، له‌دوای 15 ساڵ و 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2012 رێككه‌وتنێك واژووكرا.
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا به مه‌به‌ستی ئاشتیی هه‌میشه‌یی له دوورگه‌ی مینداناو كه موسڵمانه‌كانی تیادا ده‌ژین، دانوستانی ئاشتی ده‌ستیپێكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بڕیاردرا دوورگه‌ی مینداناو بكرێته هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی و ناوی بانگسامۆرۆی لێبندرێت.