واشنتۆن
. جه‌یی كهرنهی وته‌بێژی كۆشكی سپی وتی "به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی سوریا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه. خه‌ڵكی سوریا رێگا به سه‌رۆك بوونی ئه‌سه‌د ناداته‌وه‌و ئێمه‌ش به‌وه رازی نابین، كه ئه‌سه‌د سه‌ربكه‌وێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌گه‌ریدا پرسیار ئاراسته‌ی (كهرنهی)كرا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ناردنی چه‌ك بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا و چاوه‌رێی چی ده‌كه‌ن، له وه‌ڵامدا "كهرنهی" ده‌ڵێت "ئه‌سه‌د به پاڵپشتی حزبوڵڵا و ئێران دژ به هاوڵاتیانی ده‌وه‌ستێـته‌وه. هێرشه‌كانی (ئه‌سه‌دیش به هاوكاریی ئه‌كته‌ره خراپه‌كانی دیكه‌ی له‌و هه‌رێمه‌دا به زیاتر بوون، بۆیه گرنگه ئۆپۆزسیۆن به هۆی ئه‌م چه‌كانه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له دژی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د كه حزبوڵڵای لوبنانی و ئێران پاڵپشتی ده‌كه‌ن".
وته‌بێژی كۆشكی سپی وتیشی "ناتوانین زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌م یارمه‌تیه بده‌ین، چونكه ئه‌سه‌دیش ناتوانێ كۆنترۆڵی سوریا بكات و پێمانوایه هه‌ركیز ناتوانێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بگه‌ڕێته‌وه. خه‌ڵكی سوریاش رێگا به سه‌رۆك بوونی ئه‌سه‌د ناداته‌وه و ئێمه‌ش به‌وه رازی نابین و ئه‌و بگه‌ڕێته‌وه سه‌رهه‌مان ده‌سه‌لاتی جاران كهههی بووه له سوریا".
جه‌ی كهرنهی وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌وشه‌ی خسته‌ڕوو "ئێمه وه‌كو وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، دوای رووخانی رژێمی (ئه‌سه‌د) بۆ جێگرتنی بیر و خه‌باتی له‌سه‌ر رێككهوتووهكانمان و ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌سه‌د هه‌رگیز به سه‌ر ناكه‌وێ، وه‌كو خوێنمژێك له لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو تۆمار ده‌كرێت".