Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2015
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌كانی جی 20 دا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سوپای وڵاته‌كه‌ی بیه‌وێت ده‌توانێت تا قه‌ڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش شاری ره‌قە بڕوات به‌ڵام نایانه‌وێت ئه‌زموونه‌كانی رابردوو دووباره بێته‌وه.
ئۆباما رایگه‌یاند له لووتكه‌ی جی 20 په‌یامێكی به‌هێزی یه‌كڕیزییان دژی تیرۆر خستووەته‌ڕوو.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه هێشتا له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی سووریاوه لایه‌نه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر ئایندهی به‌شار ئه‌سه‌د و گوتی: "هێشتا ئێمه پێمان وایه نابێت له ئایندهی سووریادا ئه‌سه‌د به‌شداربێت".
ئۆباما دانی به‌وه‌دا نا كه سوپای وڵاته‌كه‌ی ده‌توانێت بچێته ناو مووسڵ، ره‌قە و رومادییه‌وه، به‌ڵام نایانه‌وێت ئه‌زموونه‌كانی رابردوو دووباره ببنه‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند جێگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی ئه‌مریكی له سووریا له‌به‌رانبه‌ر مه‌ترسی داعشدا كارێكی هه‌ڵه ده‌بێت.
ئۆباما رایگەیاند: "با وایدانێین 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌نێرین بۆ سووریا. ئه‌ی ئه‌گه‌ر له یه‌مه‌ن و لیبیا هێرشێك ئه‌نجام بدرێت چی ده‌بێت؟"
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئۆباما روونیكرده‌وه كه ناوچه‌ی ئارام و دژه‌فڕین زیان به ئامانجه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا و كارێكی له‌و جۆره پێویست به ئۆپه‌راسیۆنی مه‌یدانی ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سووریا 8 هه‌زار هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجام داوه و گوتی: "داعش له‌ناوده‌به‌ین. پاشه‌كشه‌كردنی داعشمان بینی. ئێستا له سوریا و عێراق رووبه‌رێكی كه‌متری به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه درێژه‌یان هه‌بێت، پێویسته وڵاتانی زیاتری به‌شداری بكه‌ن. سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له سووریا و عێراق به‌س نییه. له‌ئێستادا توركیا، لوبنان و ئه‌رده‌ن ئه‌ركێكی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر شانه. ناتوانین ئه‌و وڵاتانه به‌ته‌نها به‌جێبهێڵین له‌بابه‌تی په‌نابه‌راندا. گرنگی به ئاسایشی هه‌موو وڵاتان ده‌ده‌ین. تا به‌رده‌وامبین له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران به سوورییهكانیشهوه، لێقه‌وماوانی تیرۆر زیاتر ده‌بن. ناچارین ده‌رگاكانمان به‌ڕوویاندا بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام ناچاریشین ئاسایش بپارێزین".