Ramal Mahmood
23 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
عەنتاب - AA
تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو گرتەی ڤیدیۆیی سوپای سووریای ئازادی لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لەدوا خاڵی پێشڕەوییەکانیان بەرەو ئەلباب، تۆمارکردووە.
لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا و بەپشتگیریی سوپای تورکیا، یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد بەردەوامن لە جووڵاندنی جەنگاوەر، ئامێر و چەکە سەربازییەکانیان بەمەبەستی دەرهێنانی شارۆچکەی ئەلبابی سەربە پارێزگای حەلەب لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.
هاوکات پێکدادانی سەخت لە ناوچەکە روویداوە و لەئێستادا لەناوچەیەک لەنێوان ئەلباب و ئەزراقدا کە چەکدارانی داعش نایانەوێت چۆڵی بکەن، شەڕ بەردەوامە.
چەکدارانی داعش لە دووری دوو کیلۆمەتر لەشارۆچکەی ئەلباب ناوچەکەیان گەمارۆداوە، خاڵی پشکنینیان داناوە و نیشانەشکێن و دۆشکەیان جێگیر کردووە. ماوە ماوە لەرێگەی هاوەنەوە هێرشدەکەن و هەوڵدەدەن پاشەکشە بە یەکەکانی سوپای سووریای ئازاد بکەن.
سوپای سووریای ئازاد، بەمەبەستی نەگەیاندنی زیان بە هاووڵاتییانی سڤیلی ئەلباب زۆر وریایانە پێشڕەویی دەکەن، بەتایبەت سەر لەئێواران لە پێکدادانەکان چڕتر دەبنەوە.
ئامانج لەهێرشەکان کۆتاییهێنانە بەبوونی تیرۆریستان لەماوەیەکی کەمدا لەناوچەکە.