له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، پسپۆڕ له بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پرۆفیسۆر د. تایار ئاری، له توركیا باسی له‌وه كرد كه چه‌ند هۆكارێك له پشت رووداوهكانییهمهنهوهن، ئه‌وانه‌ش، به‌باشی به‌ڕێوه نه‌بردنی قۆناغی كاتی له‌پاش به‌هاری عه‌ره‌بی، رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ده‌ستورێكی نوێ بۆ وڵات و دروستبوونی بۆشایی ئه‌منی كه حوسییه‌كان قۆستیانه‌وه بۆ زیادكردنی كاریگه‌ری خۆیان له ناوچه‌كه‌دا.
پرۆفیسۆر د. ئاری ئاماژه‌ی به‌وه كرد سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قۆناغه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حوسییه‌كان كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات بۆشایی ده‌سه‌ڵاتیان له یه‌مه‌ن قۆسته‌وه و هێزه میلیشیاكانیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێنا، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا بهاتنایه ناو ئه‌م پڕۆسه‌یه‌وه، ئه‌وا كار نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌م ئاسته. ئه‌مریكا تیشكی خستبووه سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده‌ی یه‌مه‌ن و حوسیه‌كانی واز لێهێنابوو. بزووتنه‌وه‌ی باشووریش له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشه‌نگی كاریان ته‌نیا یهمهنێك بوو كه ناوه‌نده‌كه‌ی عه‌ده‌ن بێت خوێن ساردبوو له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه‌كانی باكوور و حوسییهكاندا. سعوودیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌رێكی كاریگه‌ره له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌مه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا ده‌ستێوه‌ردانی نه‌كرد كار به‌م ئاسته گه‌یشت. كاتێ به‌چاوی سێهه‌م ته‌ماشای كێشه‌ی یه‌مه‌ن بكه‌ین و ره‌نگدانه‌وه‌ی شه‌ڕی سوننه و شیعه‌ی لێ بخوێنینه‌وه هه‌ڵه‌یه. چونكه شیعه‌كانی یه‌مه‌ن %40ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته پێكده‌هێنن كه زهیدییهكانن. ئه‌وانیش (زه‌یدییه‌كان) كۆمه‌ڵگایه‌كن هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سوننه‌كاندا نییه. به‌ڵام حوسیه‌كان گرووپێكن كه پشتیان به شیعه‌گه‌رێتی ئێران به‌ستووه. له‌به‌رئه‌وه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی ده‌كرێن".
ئەو پسپۆڕەی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو گه‌ر حوسییه‌كان پاڵپشتییه‌كانی ئێران ره‌ت بكه‌وه، ئه‌وا هه‌ر رووبه‌ڕووی ئێرانی راسته‌قینه بوونه‌ته‌وه. چونكه سعودیه له پاش رژێمی ئه‌سه‌د كه بووكه‌ڵه‌ی ده‌ستی ئێرانه له سووریا، له یه‌مه‌نیش گه‌ر حوسییه‌كان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ ده‌درێت. كێشه‌ی یه‌مه‌ن ته‌نیا به‌لای سعوودیه‌وه گرنگ نییه، به‌ڵكو ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی گرنگی پێده‌ده‌ن. له‌و وڵاته‌دا هێزێكی به‌كرێگیراو هه‌یه كه ده‌ست له دیموكراسی وه‌رده‌دات. ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ش كات ده‌خاته‌ڕوو بۆ به‌رقه‌راربوون و نه‌بوونی سه‌قامگیری له یه‌مه‌ندا، به‌ڵام ده‌کرێ بگوترێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستێوه‌ردانێكی پێویست بوو له‌م كاته‌دا. به پێچه‌وانه‌وه حوسییه‌كان به‌و هێزه میلیشیایه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندابوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پشتیوانییه‌ی له ئێرانه‌وه وه‌ریان ده‌گرت ده‌بوونه ده‌سه‌ڵاتداری یه‌مه‌ن و چارەنووسی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌نووسییه‌وه".
پرۆفیسۆر د. تایار ئاری گوتیشی: "ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌م پڕۆسه‌یه‌دا به‌شدارن، وڵاتانی ئیسلامی وه‌ك وڵاتانی كه‌نداو، سوودان و پاكستانن. جگه له وڵاتی عومان ته‌واوی وڵاتانی كه‌نداو به‌شداریان له‌م پڕۆسه‌یه‌دا كردووه. میسر بۆ پاڵپشتی پڕۆسه‌كه 4 كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی عه‌ده‌ن كردووه. هاوپه‌یمانێتییه‌كه رۆژ له دوای رۆژ گه‌وره ده‌بێت. توركیا له رووی سیاسییه‌وه پاڵپشتی ده‌كات. له‌به‌رئه‌وه ئێران هه‌رگیز نایه‌وێت ده‌ست له یه‌مه‌ن وه‌ربدات و ببێته به‌شێك له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه. وڵاتێكی وه‌ك یه‌مه‌ن كه ده‌كه‌وێته باشووری سعوودیه، گه‌ر له‌لایه‌ن رژێمێكهوه داگیربكرێت كه ئێران پاڵپشتی لێ ده‌كات، ئه‌وا له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێكی عه‌ره‌بیه‌وه به‌تایبه‌تی سعوودیه په‌سه‌ند ناكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێكهاته‌یه‌كی ناشه‌رعی هه‌یه كه دیالۆگی نێوان لایه‌نه‌كان و پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌ناوچه‌كه‌دا له‌بار بردووه. ئه‌مه‌ش قۆناغێكه كه شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نییه. چونكه نه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ندی ده‌كات، نه هیچ ده‌وڵه‌تێك. هێزێكی نا شه‌رعی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی نه‌بێت و هه‌وڵ بدات چه‌ك له سیاسه‌تدا به‌كار بهینیت، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناچار ده‌كات به‌ره‌نگاری ببێته‌وه".