شرناک
سەرۆك وەزیرانی توركیا ئەردۆگان لە كاتی كردنەوەی فرۆكەخانەی (شرنا‌خ شەرافەددین ئێلچی)دا ئاماژەی بە شیعرێكی مەلای جزیریكرد (ئێمە یەك رەگەزین، ئێمە یەك ناوین كە لە یەك سەرچاوە داڕێژڕاوین.
پاشان وتی "ھەموومان نەوەی (ئادەم و حەوا)ین، ھەموومان نەوەی (حەزرەتی نوح)ین كە لێرە، لە شاری جزیر نێژراوە. ھەروەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پیكراوە، ئیمە بەر دوامی ئەو نەژدەن كە لە سەر ئەم شاخە (جودی)یە لە كەشتیی حەزرەتی نوح دابەزیوە".
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆگان وتی "ھەموومان بە بەرھەمەكانی ئەحمەدی خانی و مەولانا و بە دێڕە شیعرەكانی مەلای جزیری و یونس عەمرە بووینە یەك میللەت".
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی فرۆكهخانهكهدا (ئامینە ئەردۆگان)ی هاوسه‌ری ئه‌ردوگان و ھاوسەری خوا لێخۆش‌بوو شەرهفەددین ئێلچی، (فاتیمە ئێلچی) و منداڵەكانی، له‌گه‌ل ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانی حكومی و حزبی ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌كه بوون.
لە مەیدانی فڕۆكەخانەكهدا ژماره‌یه‌ك تابڵۆ لە لایەن ژووری پیشەسازیی جزیر بە كوردی و توركی ھەڵواسرابوو سەرنجی ئاماده‌بوانی رادەكێشا، لە سەر چه‌ند تابلۆیه‌كیش به‌خێر هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌سه‌ر نوسرابوو.
دوای كردنەوەی مه‌راسیمه‌كه پارێزگاری شرنا‌خ لە فڕۆكەخانەدا بە بۆنەی مانگی رەمهزان ئێواره خوانێكی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سازكرد كه له كاتی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نوێی شه‌رناخ ئاماده‌بوون.