بەیروت
سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد رایگەیاند ھیچ رێگرییەک نابینێ بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سوریا خۆی کاندید بکاتەوە.
ئەسەد لەلێدوانێکیدا لە پرۆگرامێکی تایبەت لە کەناڵی "ئەلمەیادین"ی لوبنانی گوتی: تاوەکو ئێستا بەرواری ھەڵبژاردن دیاری نەکراوە، بۆیە جارێ ئاشکراکردنی ناوی کاندیدەکان زووە، بەڵام وەک ئەسەد ھیچ ڕیگریەک نابینم بۆ کاندیدبوونم.
لە پرۆگرامەکەدا ئەسەد وڵاتانی تورکیا و قەتەر و سعودیەی بە یارمەتیدان و پشتیوانیکردنی تیرۆر تۆمەتبار کرد.
ئەسەد گوتی "عەرەبستانی سعودی پرۆژە سیاسیەکانی ئەمریکا جێبەجێ دەکات، بۆیە ئێمە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئۆپەراسیۆنەکان گفتوگۆ دەکەین نەک جێبەجێکارەکان."