Dildar Baykan Atalay,Michael Gabriel Hernandez
29 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2022
واشنتۆن-AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکرێ.
بەرپرسێکی وەزارەتەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەکەن لە بەغدا، لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
ئهو بهرپرسه گوتی: "ئهم ههواڵه دوورە لە راستی، دهستهبهركردنی ئاسایش و سەلامەتی كارمهندانی حكوومهتی ئهمریكا و هاووڵاتییانی ئهمریكی و دامهزراوهكانمان له پێشینهی كارمانه".
- رووداوەکانی بەغدا
لە بەغدای پایتەختی عێراق پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی سەدر و گرووپێک لە لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە ئێران پشتیوانییان دەکات، روویدابوو.
لە کاتێکدا گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان دوو گرووپەکەدا لە ناوچەی سەوز بە شەڕە قسە دەستی پێ کرد، دواتر گۆڕا بۆ پێکدادان. لایەنگرانی گرووپەکان بە بەرد و دار پەلاماری یەکتریان دا و لە ئاکامدا ژمارەیەک لە لایەنگرانی سەدر بریندار بوون.
هەروەها چەند کەسێک کە سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بوون دژی لایەنگرانی سەدر دەستێوەردانیان کرد.
بانگەشەی ئەوە کرابوو کە کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز، دەستیان بە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەیان کردووە.