ئەنقەرە
ئەمساڵ ژمارهی ئهو داوایانهی بۆ سڕینەوەی ناوهرۆكی نایاسایی پۆستهكانی تویتهر لهلایهن حكومەت و بهرپرسانهوه له تویتهر كراون پێنج قات لە پار زیاتر بووە.
پار 365 داواكاریی سڕینهوه لە تویتەر كراوە. لەو داواكارییانە 305 ھی فەرەنسا، 14 ھی رووسیا و دوو داواكاریش ھی توركیان.
بە گوێرەی راپۆرتی تویتەر كە داواكاریی زانیارییە پرۆفایل لەخۆوە دەگرێ لە ماوەی 1ی تەمووز تا 31ی مانگی كانوونی یەكەم، ئەو جۆرە داواكارییانە لە زیادبووندان. لە راپۆرتەكەدا ئەو داواكارییانەی كە لە تویتەر كراون، دابەشی سێ جۆر دەبن كە بریتین لە، داواكاریی حكومەتەكان بۆ وەرگرتنی زانیاریی پرۆفایلەكان، داواكاریی سڕینەوەی ناوەرۆك و ئهو بڕیارانهی پهیوهستن به یاسای مافی دانانی دیجیتاڵی.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.