Hamit Hüseyin
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
ھەولێر-AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی سەربازی و سیاسى گەیشتە بەغدا و بڕیارە لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەيدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی کۆببێتەوە و تاوتۆی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ بکات.
شاندی یاوەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، مسعود بارزانی پێکھاتووە لە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆسرەت رەسول عەلی، سکرتێری گشتی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، محەمەد حاجی مەمحمود، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و فەرماندەی ٧٠ی هێزی پێشمەرگە، شێخ جەعفەر مستەفا، و هەروەها ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆژ نوری شاوێس.
پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەشواق جاف لە بارەی سەردانەکە گوتی: "شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ، تەواوبوونی داعش و ھەروەھا پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گرنگترین دۆسیە دەبن کە تاوتوێ دەکرێن".
جەختیشکردەوە کە ئەو قوناغە پێویستی بە لێکتێگەیشتن ھەیە لە نێوان ھەردوولا.