دیاربه‌كر
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له بینای لقی دیاربه‌كری رێكخراوی پشتیوانی سته‌مدیده‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ سازی كرد، سەرۆکی ئەو رێکخراوەیە عه‌لی ئیحسان گول ته‌كین باسی له‌وه كرد كه دوو خێزان سه‌ردانیان كردوون و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه گوایه دوو منداڵیان چوونه‌ته رێزه په‌كه‌كه‌وه. بۆیه به‌پێویستی زانیوه بانگه‌وازیك ئاراسته‌ی په‌كه‌كه بكات.
گوتیشی: "په‌كه‌كه، له ساڵی 2013دا به‌ڵێننامه‌ی ژنیڤی واژۆ كردووه، ئیمه‌ش له روانگه‌ی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌وه داوا ده‌كه‌ین ئه‌و منداڵانه‌ی له ته‌مه‌نی 16 سالیدان و له شاخن بگه‌ڕێندرێنه‌وه نێو خانه‌واده‌كانیان".