هه‌ولێر
توركمان ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن له په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی زه‌ردیش ده‌ڵێ: "نا تێگه‌یشتنێك هه‌یه له‌لایه‌ن توركمانه‌كانه‌وه بۆ پرۆژه‌كه".
رۆژانی سێشه‌ممه و چوار شه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان دانیشتنی ئه‌نجام دا.
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی ئایدن مه‌عروف بۆ ئانادۆڵو گوتی: "توركمانه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، پاڵپشتی له‌و پرۆژه‌یه ناكه‌ن و ده‌نگیشی بۆ ناده‌ن چونكه تێبینیمان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك هه‌یه له‌وانه ناونه‌هێنانی توركمان له پرۆژه‌كه. له ئێستا چاوه‌ڕێین پرۆژه‌كه بڕواته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وكاته نامه بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌نێرین، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه ئیمزا نه‌كات، تاكو ناوی توركمان نه‌هێنرێت."
له بڕگه‌ی یه‌كی مادده‌ی پێنجی پرۆژه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران پێكهاتووه له نۆ ئه‌ندام له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامان پاش كاندیدكردنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، هه‌ڵده‌بژێرێن.
هه‌روه‌ها له‌و بڕگه‌یه ئه‌وه‌ش هاتووه كه ئه‌ندامانی كۆمسیارهكه ده‌بێ یاساناس بن و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بن و ره‌چاوی نوێنه‌رایه‌تی ئافره‌تان بكرێ. هه‌روه‌ها ماوه‌ی ویلایه‌تی ده‌سته‌كه پێنج ساڵه.
ئایدن مه‌عروف گوتی: "به‌پێی زانیارییه‌كان پێنج فراكسیۆنه‌كه گه‌وره‌كه‌ی ناو په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانیان له‌نێوان خۆیان دابه‌ش كردووه كه پارتی دیموكراتی كوردستان 3 ئه‌ندام، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 2 ئه‌ندام، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 2 ئه‌ندام، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامیش 2 ئه‌ندام. به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه پێكهاته‌كانی توركمان و ئاشوری بێبه‌ش ده‌بن، ره‌نگه له داهاتوو سیاسه‌تی پارتی و یه‌كێتی وه‌ها بێ پارتی بڵێ من ئه‌ندامی توركمان داده‌نێم یه‌كێتیش ئه‌ندامێكی ئاشوری ئه‌وكاته هه‌مووشته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت."
ئه‌ندامی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان د. فه‌رسه‌ت سۆفی له‌وباره‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناڕه‌زایی توركمانه‌وه هه‌یه، تۆزێك لێكتێنه‌گه‌یشتن هه‌یه، ئه‌گینا له پرۆژه‌كه ده‌ڵێ (پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان) هه‌موولایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه مافی كه‌س نافهوتێ له‌و كۆمسیۆنه و به‌شیان ده‌بێ. تا ئێستا ئه‌ندامانی كۆمسیاران یه‌كلای نه‌كراوه‌ته‌وه. سه‌رۆكی كۆمسیۆن له‌ناو ئه‌ندامانی كۆمسیار دیاری ده‌كرێ به‌ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێ هه‌ڵده‌بژێرێت."
پرۆژه‌ی یاسای ده‌سته‌ی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان،له نۆزده مادده پێكهاتووه، ئێستا زۆرینه‌ی مادده‌كانی ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تادره‌نگانی رۆژی چوارشه‌ممه پرۆژه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان، تێپه‌ڕێنرێت.