تاران
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەوادزەریف لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە ھێشتا دەرفەت بۆ رێککەوتنی ئێران و وڵاتانی ئەندامی گروپی ١+٥ ھەیە و دەبێ شتە لاوەکییەکان وەلاوە بنرێن نابێ وەکو ساڵی ٢٠٠٥ دووبارە ئەو دەرفەتە لەدەست بدەین.
کاربەدەستانی تاران ئاماژەیان بەوە کردبوو کە لە خۆلی چوارەمی دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گروپی ١+٥ کە لە ڤیەننا بهڕێوهچوو، لایەنەکان نەیانتوانیوە بگەنە ھیچ رێککەوتنێک.
ئێران و وڵاتانی ئەندامی گروپی ١+٥ رۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ لە چوارچێوەی رێککەوتنێكی کاتیدا لە سەر دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی یەکجارەکی بۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تا تەمووزی ساڵی ٢٠١٤ رێککەوتبوون. بۆ ئەو مەبەستە دانوستانەکانی نێوان ھەردوولا بەردەوامە.