غەززە
یەحیا موسا، یەکێ لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی بەرەوانی ئیسلامی فەلەستین(حەماس) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA ئەمڕۆ دووشەممە گوتی " ئەو قسانەی گوتەبێژی سوپای میسر کردوونی لەبارەی دەسکەوتنی چەک و تەقەمەنی حەماس لەناوچەی سینا، ھەڵبەستراوو درۆی بەتاڵن".
رۆژی یەکشەممە گوتەبێژی سوپای میسر (ئەحمەد عەلی) رایگەیاند: لەناوچەی سینا سوپای میسر دەستیگرتووە بەسەر چەندین پارچە چەک و تەقەمەنی کە لۆگۆی کەتیبەکانی (عیزەدین قەسام)ی سەر بەحەماس بەسەرەوە بووە.
موسا جەختیکردەوە ئەوان خوازیارن ئارامی و ئۆقرەیی بگەڕێتەوە بۆ میسرو ھیچ کات نایانەوێ پشێوی لەو وڵاتە پەرە بسێنێ، بۆیە رەتیکردەوە ئەوان چەک و تەقەمنییان بردبێتە سەر سنووری میسرو فەلەستین.