07 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2021
هەولێر AA
پەرلەمانی هەرێمی کورستان ئەمڕۆ لە دانیشتنی ژمارە شەشی خولی بەهارەیدا، ژمارەیەک پرۆژە و پێشنیازەیاسا تاوتوێ دەکات و خوێندنەوەیان بۆ دەکات.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ دەستپێكرد و بەپێی بەرنامەی کاری راگەیەندراوی دانیشتنەکە لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت.
لە تەوەری یەکەمدا خوێندنهوهی دووهم بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان) دەکرێت.
لە تەوەری دووەمی دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای رێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازەبڕیاری رۆژی رۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان دەکرێت.
لە تەوەری کۆتایی دانیشتنەکەشدا بیرۆكەی پەرلەمانتار مەم بورهان محمد پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی) دەخرێتە روو.