Azat Muhammet
29 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2017
بەرپرسى نووسینگەى رزگار کردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدى رایگەیاند: "ئەمڕۆ مزگینى رزگار کردنى ٣٦ کوردى ئێزدى لە دەست داعش بە هاووڵاتییانمان رادەگەیەنین و هەرچەند رزگار کردنى ئەو خوشک و برایانەمان بە ئەرک دەزانین، بەڵام رزگار کردنى ئەو هاووڵاتییانە لە ناوجەرگەى دەسەڵاتى داعش کە ناوچەکانى نزیک مووسڵە کارێکى هەروا ئاسان نییە".
بەرپرسى نووسینگەى رزگار کردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆ قاییدى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دواى هەوڵ و ماندوو بوونێکى زۆر لە سایەى رۆڵ و هەماهەنگى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، ئەو مزگینیەى ئێمە چاوەڕێمان دەکرد بە دەستمان هێنا، کە ئەویش رزگار کردنى ٣٦ کوردى ئێزدیە لە دەست داعش".
قاییدى گوتیشى: "رزگار کردنى ئەو کوردانە و تەواوى ئەوانەى لە پێشووتر رزگار کراون لە سایەى هەماهەنگییەکانى دامودەزگاکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و هێزە ئەمنییەکانى ناوچەکە بووە، جێگەى داخە کە چەند لایەنێک دواى رزگار کردنى ئەو کوردە ئێزدییانە لە دەست داعش، ئەرک و ماندوونى ئێمە دەکەنە خەباتى خۆیان، بەداخەوە نەک تەنها رزگاریان نەکردوون، بەڵکو زانیارى ئەوەشیان نییە کە لە کوێ رزگار کراون و ناوى شوێن و کەسەکان چین".
بەرپرسى نووسینگەى رزگار کردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش ئاماژەى بەوەشدا کە ئەو کوردە ئێزدییانەمان رزگار کردوون و ئێستا هەموو پێداویستییەکان و تەنانەت پێداویستى رۆژانەمان بۆیان دەستەبەر کردووە، دواى تەواو بوونى لێکۆڵینەوەکانى نووسینگەى رزگار کردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش رەوانەى لێژنە پزیشکییەکانیان دەکەین کە لە لێژنەى پزیشکى دەروونى و جەستەیی پێک دێن بە مەبەستى وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى پێویست، چونکە ماوەى دوو سال و حەوت مانگە لەلایەن داعشەوە بە هەموو شێوەیەک ئەشکەنجە دراون".
حوسێن قاییدى دووپاتی دەکاتەوە کە نووسینگەکەیان بەردەوام دەبێت لە رزگار کردنى کچ و ژنانى کوردى ئێزدى لەژێر دەست داعش و تەواوى رێنمایی و پاڵپشتییەکان لەلایەن حکوومەتى هەرێمى کوردستان وەردەگرن، لە رۆژانى داهاتوو پلانى دیکەیان هەیە.
لەبارەى دوایین ئامارى رزگار بووانى ژێر دەستى داعش بەرپرسى نووسینگەى رزگار کردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش، حوسێن کۆرۆر قاییدى گوتى: "هەموو ئەوانەى تا ئێستا لە دەست داعش رزگار کراون بەو ٣٦ کەسەى ئەمڕۆ گەیشتە زیاتر لە ٣ هەزار کەس، ٣٣٦ یان پیاون، هەروەها هەزار ٥٨٩ یان منداڵن بە هەردوو رەگەزەوە هەروەها هەزار ٧٦ یان ئافرەتن".
قاییدى ئاماژەى بە گرووپە چەکدارەکانى سووریا کرد کە ماوەیەکە هەڵدەستن بە دروست کردنى بەربەست لە بەردەم رزگار کردنى کچ و ژنانى ئێزیدى لە سووریا، دواى رزگار کردنیان خۆیان دەکەن بە خاوەنى کار و چالاکییەکە، جارێکى دیکەش بۆ هەموو لایەک پشت راست دەکەینەوە کە جگە لە نووسینگەى رزگار کردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش هیچ لایەنێک هیچ کوردێکى ئێزدى رزگار نەکردووە لە دەست داعش، سوپاى عێراق و چەند هێزێکى دیکەیش بانگەشەى ئەوەیان کردووە گوایە کوردى ئێزیدیان رزگار کردوون، بەڵام هیچ راستى بۆ ئەو دەنگۆیانە نین".
رزگاربوویەکى ئافرەتى ئێزدى بەناوى وەزیرە عەلى کە دانیشتووى کۆمەڵگەى تل بەناتە لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "هێزەکانى پێشمەرگە و نووسینگەى رزگارکردنى رفێندراوانى ژێر دەستى داعش ئێمەیان رزگار کردووە و زۆر دڵخۆشین بە رزگار بوونمان لە دەستى تیرۆریستانى داعش، بەڕاستى ژیان لەژێر دەست داعش زۆر ئەستەم بوو، بەهەموو جۆرێک ئەشکەنجە دەدراین".
ئەو رزگار بووە دەڵێت "داعش هەموو کوردانى ئێزدى بەبێ جیاوازى سزا دەدات بەبێ جیاوازى ئەو سزایەى بۆ پیاوان رێگەى پێدابوو بۆ منداڵان و ئافرەتانیش هەمان سزا بوو.