Heman Hussein Yaseen
30 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2021
هه‌ولێر - AA
به مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق له‌باره‌ی بوودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان ده‌چێته به‌غدا.
بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی هەرێمی کوردستان، عه‌بدولحه‌كیم خسرۆ به میدیا خۆجێییه‌كانی راگه‌یاند كه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به گفتوگۆكانی بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی به‌غدایان كرد و بڕیاریشه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه هه‌مان شاند سه‌ردانی به‌غدا بكه‌نه‌وه.