Barış Seçkin
14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2020
رۆما - AA
سكرتێرى گشتيى ناتۆ، يەنس ستۆلتنبێرگ رايگەياند كە قەدەغەى هاوردەكردنى چەك لە ليبيا هەيە و پێويستە هەموو لايەنەكان رێزى لێبگرن و گوتى: "ئەمە، حكوومەتى سەراج كە لەلايەن نەتەوەيەكگرتووەكانەوە دانپێنراوە و لەگەڵ هێزەكانى حەفتەرەوە ناخاتە تای يەك تەرازوو. لەبەر ئەم هۆيەوە ناتۆ ئامادەيە هاوكارى حكوومەتى تەرابڵوس بكات".
ستۆلتنبێرگ، لە لێدوانێكيدا بۆ يەكێك لە پڕفرۆشترين رۆژنامەكانى ئيتاليا La Repubblica باسى لە كاريگەرييەكانى ڤايرۆسى كۆرۆناو و پێشهاتەكانى ناوچەى دەرياى ناوەڕاست كرد.
ستولتنبێرگ، لە وەڵامى پرسيارى ئەوەى كە توركيا ئەندامى ناتۆيە و لە دەرياى ناوەڕاست، لە سووريا و ليبيا رۆژەڤى خۆى جێبەجێدەكات گوتى، "ئێمە لە ناتۆدا ٣٠ هاوبەشين و شوێنى جياوازدا چالاكى جياوازمان دەبێت بەڵام ئەنقەرە هاوپەيمانێكى گرنگە. ئێمە پاڵپشتى هەوڵەكانى نەتەوەيەكگرتووەكان لە ليبيا و سووريا دەكەين بۆ گەيشتنى بە ئاشتى. قەدەغەى هاوردەكردنى چەك لە ليبيا هەيە و پێويستە هەموو لايەنەكان رێزى لێبگرن. ئەمە، حكوومەتى فائيز سەراج كە لەلايەن نەتەوەيەكگرتووەكانەوە دانپێنراوە و لەگەڵ هێزەكانى حەفتەرەوە ناخاتە تای يەك تەرازوو. لەبەر ئەم هۆيەوە ناتۆ ئامادەيە هاوكارى حكوومەتى تەرابڵوس بكات".