Sarmand Hameed
17 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى دڵنياكردنه‌وه‌يان و نيشاندانى هه‌موو پشتيگرييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كان، دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان هاووڵاتيى ره‌سه‌نى هه‌رێمى كوردستانن و ده‌بێ رێز له بڕياريان بگيرێت و ئازادييان پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها نابێت بكرێنه به‌شێك له ناكۆييه سياسييه‌كان، هه‌روه‌ك چۆن نابێت و قبوول ناكرێت هێرشيان بكرێته سه‌ر.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له نوێنه‌رانى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئايينييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له په‌رله‌مانی کوردستان و حكوومه‌تی هەرێم كرد.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان، ديد و سه‌رنج و روانينى خۆيان بۆ دۆخى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان خسته روو و باسيان له رۆڵ و پێگه‌ى پێكهاته‌كان له ژيانى سياسى و كارگێڕيى هه‌رێمى كوردستاندا كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پاراستنى ماف و شايسته‌كانيان له بوارى نوێنهرايهتيكردنيان له دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنى شايسته و به‌ركه‌وته كارگێڕييه‌كاندا كرده‌وه.

بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نوێنه‌رانى پێكهاته‌كان، وێراى دووپاتكردنهوهى پێزانين و سوپاسگوزارييان بۆ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان كه وه‌ك چه‌ترى كۆكۆهرهوهى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان و له‌پێناو پێكه‌وه‌ژيان و تهبايى و يهكترقبووڵكردن له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات، چه‌ندين كێشه و گرفتيشيان خستووەته روو كه له‌ڕووى سياسى و كارگێڕييه‌وه رووبه‌ڕوويان ده‌بنه‌وه و ئاماژه‌يان به كه‌موكورتى و پێداويستيى خزمه‌تگوزارى له چه‌ند ناوچه‌يه‌ك كردووە و داوايان كردووە سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له به‌دواداچوون و چارهسهركردنياندا، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پاراستنى يهكڕيزى و تهبايى و پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و جێگريكردنى ماف و شايسته‌كانى پێكهاته‌كان له ده‌ستوورى داهاتووى هه‌رێمى كوردستاندا كردووەته‌وه و هه‌بوونى پێكهاته نه‌ته‌وه‌يى و ئایينييهكانى به مايه‌ى شانازى و ده‌وڵه‌مه‌ندى و وێنه‌يه‌كى جوانى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م داوە كه ده‌بێ بپارێزرێت و به‌رگریى لێ بكرێت.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها داكۆكى له‌وه كردووەته‌وه هه‌رێمى كوردستان به دۆخێك‌دا تێده‌په‌ڕێت كه ئه‌وپه‌ڕى پێويستى به ئارامى و سهقامگيريى سياسى و يهكڕيزى و تهبايى و كارى پێكهوهييى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هاوكار بن و هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كانى ئه‌م قۆناغه بده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كان و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، له كار و هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.