خەرتوم
بەگوێرەی ھەواڵی ئاژانسی سودان SUNA وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە داوایەکی ئاراستەی کۆمکاری عەرەبی کردووە، بۆ ئەوەی چاو بخشێنرێتەوە بەشێوازی بوون بەئەندام لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دا.
عەلی ئەحمەد کارتی، وەزیری دەرەوەی سودان لەبارەی ھەڵوێستی سعودیە کاتێ ئەندامێتی نا ھەمیشەیی لەئەنجومەنی ئاسایش رەتکردەوە گوتوویەتی " سودان لە پرسی رەتکردنەوەی ئەندامێتی، بەھەمان شێوەی سعودیە بیردەکاتەوە ھەڵوێستی سعودیە بڕیارێکی تەواو و لەجێی خۆیدا بوو".
کارتی بانگەوازیکرد لەوڵاتانی کۆمکاری عەرەبی و کۆمەڵەی ھاریکاریی ئیسلامی، ھەرچی زووە بۆ راستکردنەوەی شێوازی بوون بەئەندام لەو ئەنجومەنە کۆشش بکەن و ھەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.
کارتی لەو بارەیەوە گوتی: "وڵاتەکانمان، بە ھۆی ئەو بڕیارە ناھاوسەنگەی ئەنجومەنی ئاسایش، بە ئاشکرا رووبەڕوی زوڵم بوونەتەوە. بۆ ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دیموکراسیتر و داوەرانەتر مامەڵە بکات، کاتی ئەوە ھاتووە چاو بە شێوازی ئەندامێتی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دا بخشێنرێتەوە."
ئەنجوومەنی ئاسایش رۆژی ١ی تشرینی یەکەم بۆ جێگرتنەوەی وڵاتانی ئازەربایجان، گوانتانامۆ، مەغریب، پاکستان، تۆگۆ کە ئەندامێتیان تەواو دەبێ، دەنگی لەسەر ئەندامێتی کاتی ھەریەکە لە نایجیریا، چاد، سعودیە، لیتوانیا، چیلی دا بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی نا ھەمیشەیی ئەو ئەنجومەنە. بەڵام سعودیە بە بیانووی ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش لە رۆژی جیھانی ئاشتی دا نا دادپەروەرانەیە، ئەندامێتی قەبوڵ نەکرد.