Sarmand Hameed
08 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2022
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند، كار له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن و هه‌رێمی كوردستان و حکوومەتی عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی دوای کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا هەڵسەنگاندنی بۆ پرسەکانی رۆژەڤ لە عێراق کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە حکوومەتەکەی دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت وەک ئەوەی لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند کراوە و خزمەتکردنی هاووڵاتییانیان کردووە بە کاری لەپێشینەیان.
محەمەد شیاع سوودانی بە ئاماژەدان بە هەوڵەکان بۆ چارەسەکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەنگاونان بە ئاراستەی رێککەوتن کرد و گوتی "عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت".
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی دۆسییه‌ی نه‌وت و غاز لەنێوان هەولێر و بەغدا، گوتی: "پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز یه‌كێكه له گرنگترین چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ ئه‌و دۆسییه‌یه، له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی یاساكه به‌رده‌وامین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له خستنه‌ڕووی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تاووتوێی سه‌ره‌تایی بۆ بكه‌ین، دوای خستنهڕووشی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نێردرێت. دۆسییه‌كانی دیكه‌ش گرنگترینیان ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣ه، كه پابه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت، پێویسته هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی نیشان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراقیش پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانی جێبه‌جێ بكات، چ له یاسای بوودجه یان ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
سوودانی باسی لە کوژرانی ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییە کرد کە شەوی دووشەممە لە بەغدا کوژرا گوتی: "رووداوی کوژرانی هاووڵاتییەکی ئەمریکی کە له رێكخراوێكی به‌هاناوه‌چوون و خێرخوازیی كاری ده‌كرد تاوانێکی ترسنۆکانەیە، لەسەرەتای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، نامەوێت پێش رووداوەکان بکەون، ئەو لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لێرەیە، کاتی رووداوەکە نیشانەی پرسیارە".
گوتیشی: "هه‌ر كه‌سێک بیه‌وێت خۆی به‌م حكوومه‌ته تاقی بكاته‌وه، شكست دەهێنێت".