Halit Süleyman,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
مارع – AA
لە ئاکامی هێرشی پەیەدە بۆ سەر قەزای مارع سەر بە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، سێ مەدەنی کوژران کە یەکێکیان ژنێکی دووگیان بوو، هەروەها شەش مەدەنی دیکەش برینداربوون.
بەرپرس لە بەرگری شارستانی مارع، عەلا نیعمە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە ئاکامی هێرشی پەیەدە بۆ سەر قەزای مارع سەر بە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، سێ مەدەنی کوژران کە یەکێکیان ژنێکی دووگیان بوو، هەروەها شەش مەدەنی دیکەش برینداربوون کە سیانیان منداڵن و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
عەلا نیعمە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ماوەیەکی زۆرە پەیەدە بە چەکی جۆراوجۆر مارع دەکاتە ئامانج و لە ئاکامی ئەم هێرشەی دواییشدا زیانێکی زۆر بەر ژمارەیەکی زۆری یەکەکانی نیشتەجێبوون کەوتووە.
چالاکوانی میدیای خۆجێی، عەبدولفەتاح حوسەین رایگەیاند کە ئۆپۆزسیۆن لە مارع بەرپەرچی هێرشەکەی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدەیان داوەتەوە و لە بەشی رۆژئاوای قەزاکە شەڕو پێکدادان لە نێوان پەیەدە و ئۆپۆزسیۆن روویداوە.
عەبدولفەتاح حوسەین ئاماژە بەوەشدا ئەو کەسانەیش لە پێکدادانەکەدا بە سەختی برینداربوون گەیەنراونەتە تورکیا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.