Mohammed Baqi Hussein
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
باكو - AA
سوپای ئازه‌ربایجان به‌به‌شداریی 23 هه‌زار سه‌رباز، مانۆڕێكی سه‌ربازیی ده‌ستپێكرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته ئیلهام عهلیهڤهوه واژوو كراوه، مانۆڕێكی سه‌ربازیی به‌رفراوان ده‌ستپێكراوه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه به مه‌به‌ستی ئامادەكردنی سوپا بۆ جه‌نگ و فێركردنی هێزه‌كان بۆ هێرش و جووڵه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌درێت، 23 هه‌زار سه‌رباز به‌شدارن.
له مانۆڕه‌كه‌دا هه‌روه‌ها 120 تانك و زرێپۆش، 180 جۆر سیستمی تۆپ و مووشه‌ك، 30 فڕۆكه و كۆپته‌ری جه‌نگی، ئامێر و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی چاودێری به‌شدارن.
بڕیاره مانۆڕه‌كه تا 24ی حوزه‌یران به‌رده‌وامبێت.