Muhammet Ali Kemal
27 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2017
ستۆکهۆڵم - AA
سەرۆکوەزیرانی سوید، ستیفان لۆفڤن رایگەیاند کە هەریەک لە وەزیری ناوخۆ، ئاندەرس یگێمان و وەزیری ژێرخان، ئانا جۆهانسن و وەزیری تەندروستی، گابرێل ویکسترۆم دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
ستیفان لۆفڤن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران سازی کرد، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئەوان خوازیار نین درێژەی بە قەیرانی سیاسیی بدەن، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن ئامادەکارییان بۆ لێپرسینەوە لە هەریەک لە وەزیری ناوخۆ، ئاندەرس یگێمان و وەزیری ژێرخان، ئانا جۆهانسن و وەزیری تەندروستی، گابرێل ویکسترۆم کردووە و ئەوانیش لەبەرامبەردا دەستیان لە کارکێشاوەتەوە، جەختی لەوەشکردەوە کە وەزیری بەرگریی، پیتەر هەڵتکڤیست لە ئەرکەکەیدا دەمێنێتەوە.
بە پێی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی حکوومەتی سوید، فەرمانگەی گەیاندنی سوید ئەو زانیارییانەی کە پێویست بووە بە نهێنی بمێننەوە، خستوویەتییە سەر کلاودی ژمارەیەک کۆمپیوتەر کە دەکرێت هاوبەشییان پێبکرێت و بەو شێوەیەش زانیارییەکانی پەیوەست بە ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیس و سوپا، ناوی فڕۆکەوانەکان دزەیان بۆ وڵاتانی ئەورووپای خۆرهەڵات پێکراوە.