Mazın Asad
10 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
ئابیدژان - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لە وڵاتی کۆتدیڤوار لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ کاروباری دەرەوە سوڵتان بن سەعد ئال مورەیخی کۆبووەوە.
چاوشئۆغڵو بە مەبەستی بەشداریکردنی ٤٤مین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلامی، سەردانی شاری ئابیدژان کرد و چەند دیدارێکی ئەنجام دا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان دەست کەوتوون، لە کۆبوونەوەی نێوان چاوشئۆغڵو و وەزیری دەوڵەتی قەتەر بۆ کاروباری دەرەوە سوڵتان بن سەعد ئال مورەیخی، دواپێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
ھاوکات چاوشئۆغڵو بە جیا لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری دەرەوەی سورینام یڵدیز پالاک-بیگل و جێگری وەزیری دەرەوەی کازاخستان ئاکیلبەک کەمالدینۆڤ کۆبووەوە.
لە ٤٤ەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ھاریکاری ئیسلامی، چاوشئۆغڵو بە نوێنەرایەتی تورکیا سەرۆکایەتی وەرزی لوتکەی ئەنجوومەنەکە دەکات.