Sangar Hamad Azeez
01 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2015
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی پێشوازی لەو 16 کرێکارە تورکە کرد کە بۆ ماوەی 28 رۆژ لە عێراق دەستبەسەر کرابوون.
کۆبوونەوەکە کە دوور لە چاوی میدیاکاران بەڕێوەچوو هەروەها یەک سەعاتیشی خایاند و سەرکۆماری تورکیا دیاری بەسەر کرێکارەکان دابەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سوپاسی ئەو لایەن و دەزگایانەی کرد کە هەوڵیان داوە و ماندووبوون بۆ ئەوەی کرێکاران بە سەلامەتی بگڕێنەوە وڵاتەکەیان.
دواتر کرێکاران لە رێگای پاسەوە گەیەنرانە و هوتێل و دوای حەسانەوەش لە رێگەی فڕۆکەوە بۆ زێدی خۆیان.