سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانی سەبارەت بە سەردانەكەی بۆ دیاربەكر گوتی: "ئەو سەردانە بۆ من خەونێك بوو بەدیهات".
مەسعود بارزانی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی سەڵاحەدین پێشوازی لە شاندی كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی رۆژهەڵاتی باشووری توركیا كرد، لە كۆبوونەوەی لەگەڵیاندا باسی لە بانگهێشتەكەی سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەردۆغان لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ بۆ دیاربەكر كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی: "سەردانی دیاربەكر بۆ من خەونێك بوو بەدیهات، تا ئێستاش دێتە خەونەكانم، لە شەقامەكان منداڵان و ژنان و پیرـ بە هەزاران مرۆڤ ئاڵای ناوچەی كوردستانیان دەشەكاندەوە. كەشێك بوو هەرگیز لە یاد ناكرێ".
بارزانی لە گوتەكانی باسی لە "نەهامەتییەكان" كرد كە بە سەر كورددا هاتووە و گوتی: "كورد بە تایبەتی لە سەردەمی تانسو چیلار، سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیا، زوڵمی زۆری لێكرا، نازانم بۆچی بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ دەكردن".
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.