Ömer Tuğrul Çam
10 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌باره‌ی ره‌وشی ئیدلب ئه‌نجامیاندا، شانده‌كانی توركیا و رووسیا ئه‌مڕۆش بۆ جارێكی دیكه كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان، شانده‌كان ئه‌مڕۆ كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ دووباره له ئه‌نقه‌ره كۆده‌بنه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشبینی ده‌كرێت وه‌ك كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو لایه‌نی توركی پێكبێت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا و سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگری و له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆز سه‌دات ئوناڵ-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی بكرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لایه‌نی رووسیا پێكبێت له نوێنه‌رانی سه‌ربازی و هه‌واڵگری رووسیا و له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، سێرگی ڤێرشینین و نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بۆ كاروباری سووریا، باڵیۆز ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرێنتیێڤ-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی بكرێت.