اربیل
پاش نیوه‌رۆی رۆژی چوار شه‌ممه نووسه‌ر رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داری كورد (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) له ماڵه‌كه‌ی خۆی به كوتوپڕی له ناحیه‌ی سه‌لاحه‌دین كۆچی دوایكرد.
كاكه‌یی ناوی ته‌واوی (فەلەکەدین سابیر حەمود)ە لەساڵی (1943) لەناو خیزانیكی ئاینی كاكه‌یی له شاری کەرکوک لە دایکبوە.. فه‌له‌كه‌دین. ئەندامی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان بووە لە کابینەی سێیەم و پێنجەمی حکومەتی هەرێمی كوردستان وەزیری رۆشنبیری بووە.
فه‌له‌كه‌دین پێشتریش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه. پاشان راویژكاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم بوه. وه‌ك كه‌سێكی سیاسی و رۆشنبیری له قۆناغه جیاجیاكانی كورد له‌ناو ریزهكاتی پارتی چه‌ندین پۆستی وه‌رگرتوه.
كاكه‌یی به دۆستێكی ناسراوی توركیش دانراوه. به‌رده‌وام له‌ریگه‌ی نوسینه‌كانی داوای ئاشتی و پیكه‌وه ژیانی بۆ گه‌لی كورد و تورك كردوه له وڵاتی توركیا.
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی خاوه‌نی چه‌ندین كتیب و لیكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و ئاینی و رۆشنبیری بووه. وه‌ك سیاسهتمهداریكی میانرەویش دانراوه. كه‌سیكی شاره‌زاش بووه. له كاروباری ئایینی كاكه‌یی و زه‌رده‌شت رۆڵی به‌رچاوی له نووسین و لێكۆلینه‌وه‌دا هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و ئایینانه.
هيشتا ته‌رمی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌سیف سه‌لاحه‌دینه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ته‌رمی ناوبراو بۆ زێدی خۆی چاوه‌روانی وته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك عه‌شیره‌تی كاكه‌ییه‌كان ده‌كه‌ن.