ئه‌نقه‌ره
پارتی ماف و ئازادییه‌كان (هاك پار) له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆیدا فه‌همی ده‌میری بۆ پۆستی سه‌رۆكی گشتی پارته‌كه‌ی هه‌ڵبژارد.
كۆنگره‌كه كه له ناوه‌ندی كلتور كۆجاته‌په به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا هه‌ریه‌ك له بایرام بۆزیه‌ل، جه‌لال بایكارا و فه‌همی ده‌میر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی گشتی پارته‌كه كاندید كرابوون.
پێش به‌ستنی كۆنگره‌كه، بایكارا له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كشانه‌وه‌ی خۆی له كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی گشتی هاك پار ڕاگه‌یاند.
دوای خولی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كه، به‌هۆی به‌ده‌ستهینانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن ده‌میره‌وه، بۆزیه‌ل له كاندیدی سه‌رۆكی گشتی كشایه‌وه.
له كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌دا فه‌همی ده‌میر به سه‌رۆكی گشتی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا.