گەواھیدەران لە شاری فەلوجە دەلێن: ١٣ کەسی سڤیل، ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئاکامی بۆردمانی سوپای عێراق برینداربوون.
بۆردمانی ئەمڕۆ زیاتر شاری یاریی منداڵانی شارەکە و چەندین ماڵی گرتۆتەوە.
ویسام عیساوی، گوتەبێژی نەخۆشخانەی گشتیی فەلوجە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بریندارانی ئەمڕۆ کە ھەموویان خەڵکی سڤیل بوون،بەهۆی بۆردمانی سوپای عێراق پێکراون و لە نێویاندا ژن و منداڵیش ھەن. برینی زۆربەی برینداران سووک بوو بۆیە دوای چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانە دەرچوون."