Muhammet Ali Kemal
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2017
دەوحە - AA
قەتەر رێککەوتننامەیەکی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٥ بە بڕی ١٢ ملیار دۆلار لەگەڵ ئەمریکادا واژوو کرد.
بەپێی روونکردنەوەیەکی وەزیری بەرگریی قەتەر، کە لە ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی ئەو وڵاتە (QNA)دا بڵاوکراوەتەوە، ئەوە ئاشکراکراوە کە بەمەبەستی کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٥ رێککەوتننامەیەکیان لەگەڵ ئەمریکادا بە بڕی ١٦ ملیار دۆلار واژوو کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە بەمەبەستی بەشدارییکردن لە رێوڕرەسمی واژوو کردنی رێککەوتننەکەدا، وەزیری بەرگریی قەتەر، خالید بن محەمەد عەتییە، سەردانی واشنتۆنی کردووە و لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، جەیمس ماتیسدا کۆبووەتەوە.
باس لەوەکراوە کە رێککەوتننامەکە ''هەلی کار بۆ ٦٠ هەزار کەس لە ٤٢ ویلایەتی ئەمریکا دڕەخسێنێت'' و ''پشتیوانییکاری ئاشتی و سەقامگیریی دەبێت لە ناوچەکە و دەبێتە مایەی دەستەبەرکردنی هاریکاریی توندوتۆڵی ستراتیژیی لەبەرەنگاربوونەوەی توندڕەوییدا''.
هاوکات لە روونکردنەوەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)دا لەوبارەیەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە ''رێککەوتننامەکە توانایەکی ئێجگار نایاب دەداتە سیستمی بەرگریی قەتەر و هاریکاریی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای متمانە بەیەکتری، بەرزدەکاتەوە''.
ساڵی رابردوو لە کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٥ بە بڕی ٢١ ملیار دۆلار بە قەتەر، پەسەند کرابوو. رێککەوتننامەکەی ئێستای واشنتۆن لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدایە.