هه‌ولێر
دوای سەردانەکەی کیری، هەرێمی کوردستان دەیەوێ راستەوخۆ لەگەڵ کار بەڕێوەبەرانی ئیدارەی ئەمریکا وتووێژ بکا و بەپێی ئەو زانیارییانەی دراونەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، وا بڕیارە به‌م نزیكانه، شاندێكی باڵای سیاسی و دیپلۆماسی هه‌رێمی كوردستان بۆ بەرچاوروونی کاربەدەستانی ئەمریکا لەمەڕ رەوشی ئێستای عێراق، بچنە واشنتۆن.
رۆژی سێشەممە ٢٤ی حوزەیران، جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. دوای سەردانێکی بۆ بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کاربەدەستانی سیاسی و ئیداریی هەرێم کۆبووەوە.
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لەسەر داوا و خواستەکانی کیری لەو سەردانەی بۆ هەولێر گوتی: "كیری داوای له جه‌نابی سه‌رۆك كرد رۆڵ و گاریگه‌ریی خۆی به‌كاربێنی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و عێراق لەم قۆناغە بە زووترین كات بێتە دەر و حكومه‌تی نوێ دروست بكرێ، سەرۆکی هەرێمیش جەختیکردەوە هه‌رێم مه‌رجی هه‌یه و بێ مه‌رج به‌شداری پڕۆسه‌ی سیاسی لە عێراق ناكا، چونكه ئێمه رابردوویه‌كی تاڵمان هه‌یه له ١٠ ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند، بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه به‌غدا نه‌گۆڕاوه له به‌رامبه‌ر خواست و داواكانی گه‌لی كورد."
سەبارەت بەو شاندەی بڕیارە لە هەرێمی کوردستان بچنە ئەمریکا، فەلاح گوتی: "شاندەکە حەفتەی داهاتوو سه‌ردانی واشنتۆن دەکا."
مسته‌فا ئامادە نەبوو زانیاریی زیاتر لەسەر ئەندامانی شاندەکە و ناونیشانیان بدا ته‌نیا گوتی: "ئه‌ندامانی شانده‌كه بریتین له نوێنه‌رانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
چاودێری سیاسی كورد (د.شه‌فیق قه‌زاز) کە ساڵانێکی زۆر وەکو هەڵسوڕاوێکی سیاسی و دیپلۆماسی لە ئەمریکا کاریکردووە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆلو، پرسی چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکای هەڵسەنگاند.
قه‌زاز گوتی: "ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا دروستبووه له عێراق و ناوچه كوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، سەردەمێکی نوێیه. ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مریكا له مه‌سعود بارزانی و سه‌ركردایه‌تی كوردی كردووه بەم دواییە، ئاشكرایه كه ئه‌مریكا دوای 2003 له هاتنی بۆ عێراق و دواتر له گه‌ڕانه‌وه‌ی، شكستیخواردووە بۆیه ده‌یه‌وێ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ر بكرێ، ده‌بێ كورد پاكێجی دیاریكراوی خۆی هه‌بێ و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكا، ئه‌مریكا خۆی باش ده‌زانێ بێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، ناتوانرێ عێراق له پارچه‌بوون بپارێزێ. بۆیه ده‌بێ كورد وه‌ها بیربكاته‌وه كه ئێستا له عێراق رۆڵی به‌رچاوی هه‌یه و ناوچه جێناكۆكه‌كانی كه‌وتۆته به‌رده‌ستی. ناوچەیەکی ئارام و حكومه‌تێکی هه‌یه، كه‌وایه ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی فاكته‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی حكومه‌ت و وڵاتێكی باش له عێراق، تەنیا كورده."
بۆ چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ واشنتۆن قه‌زاز گوتی: "پێویسته كورد به ڕاشكاوانه به‌رژه‌وه‌ندیی و داواكانی خۆی به ئه‌مریكا بگه‌یه‌نێ، به چاودێری لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی وه‌كو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كیتیی ئه‌وروپا، چونكه ئێمه نازانین ئایندهی عێراق به‌ره‌وكوێ ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر كورد بیه‌وێ كێشه‌ی عێراقێك چاره‌سه‌ر بكا، پێویسته به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی چاره‌سه‌ری بكا، ئه‌گینا پێویست نییه به‌ره وڕووی جۆن كیری یان ئۆباما بووه‌ستینه‌وه سازش بكه‌ین له‌سه‌ر داواكانمان."