Serhat Zafer,Ramazan Kaya,Ömer Ertuğrul,Hemın Othman Mohammed
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2017
یۆزگات - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ: "ئومێده‌وارین ئه‌و گشتپرسییه دوابخرێت و، ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ناسه‌قامگیری، نائاسووده‌یی و نائارامی زیاتر نه‌كاته‌وه. رێگه به ئاژاوه و ئاڵۆزی نوێ نادرێت. توركیا تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبووه له‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ دواخستنی ئه‌و گشتپرسیه، له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی كه‌ركووك له‌و گشتپرسیه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جودایه".
بۆزداغ كه بۆ به‌شداریكردن له به‌رنامه‌كانی جه‌ژنه پیرۆزه سه‌ردانی یۆزگاتی كردووه، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ.
رۆژنامه‌نووسێك پرسیاری له بۆزداغ كرد كه له باكووری عێراق گشت‌پرسیی ده‌كرێت، ئایا هه‌ڵوێستی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و گشتپرسیه چییه، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵوێستی توركیا زۆر روونه و، رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، یه‌كێتیی سیاسیی، سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی بنه‌مایه و، گوتی: "توركیا به ده‌نگێكی بڵند باسی له پێویستی تێكنه‌چوونی ئه‌و یه‌كێتییه كردووه. به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، سه‌رۆكوه‌زیرانمان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان له ئاستی باڵادا باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌و گشتپرسییه‌ی ده‌كرێت، هه‌ڵه‌یه. هه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی و هه‌میش له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كاندا باس كراوه. لێره‌دا ئه‌و گشتپرسییه‌ی ده‌كرێت ئاسووده‌یی و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه ناهێنێت، دۆخی ئاسایش تێكده‌دات، ناوچه‌كه ناسه‌قامگیر ده‌كات و ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه له ناوچه‌كه كه هیچ چاوه‌ڕوانكراو نین. له ناوچه‌كه‌دا ته‌نیا كورد ناژین، له‌وێ ناوچه‌ی جێناكۆك هه‌یه، توركمان و عه‌ره‌بی لێیه. ته‌نیا به‌بڕیارێك كه بارزانی ده‌ریده‌كات قه‌ده‌ری ئه‌و ناوچه‌یه ناگۆڕێت. هه‌موو دژی ئه‌و گشتپرسیهن، حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراقیش دژی ئه‌و گشتپرسییه‌یه. له‌به‌رئه‌وه توركیا پێی باشه گشتپرسییه‌كه دوابخرێت و، باسیشی له‌وه كردووه كه دواخستنی گشتپرسییه‌كه مه‌رجه بۆ ده‌سته‌به‌ری ئاسووده‌یی، ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه. ئومێده‌وارین ئه‌و گشتپرسییه دوابخرێت و، ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی ناسه‌قامگیری، نائاسووده‌یی و نائارامی زیاتر نه‌كاته‌وه. رێگه به ئاژاوه و ئاڵۆزی نوێ نادرێت. توركیا تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبووه له‌سه‌ر هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بۆ دواخستنی ئه‌و گشتپرسیه، له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها به‌شداریكردنی كه‌ركووك له‌و گشتپرسیه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیایه".