کەرکووک
له ئۆپهراسێونێكی هاوبه‌شی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك بۆ سه‌ر گوندی جرداخ و ناوچه‌ی پیشه‌سازی كۆمه‌ڵێك گومان لێكراو تیرۆریست هاتنه گرتن له‌گه‌ڵ گرتنی دوو .ئۆتۆمبێلی بێ ئه‌وه‌لیات
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك به ئاندۆڵی ڕاگه‌یاند " هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان له كاتژمێر 4ی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌ست پێكردووه كه ماوه‌ی سێ كاتژمێری .خایاند توانر 15 كه‌سی تیرۆریست و گومان‌لێكراو ده‌ستگیر بكرێن له‌گه‌ڵ دوو ئۆتۆمبێلی بێ ئه‌وه‌لیات له گوندی جرداخ و ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركووك
گووتیشی هه‌ڵمه‌ته‌كه هاوبه‌ش بوو له نێوان هێزه‌كانی پۆلیسی قهزاوناحیهكان پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركووك و پۆلیسی به‌گژداچوونه‌وه تاوانه‌كان , به‌گشتی هه‌ڵمه‌تێكی سهركهتوومان .ئه‌نجامدا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له شاری كه‌ركووك
ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد " به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون ناسنامه‌كانیان ساخته‌یه بۆیه له ئێسته‌دا ئه‌و ناسنامانه ڕه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی كه‌ركووكی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین .ئه‌مانه چۆن ئه‌م ناسنامایهیان بۆ دروستكراوه ,هه‌ندێكیش ده‌ستگیر كرا كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌نین و هیچ مۆڵه‌تێكیان نیه كه دانیشتووی كه‌ركووك بن