Hemın Othman Mohammed
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ده‌ریای سوور هه‌ستیان به مه‌ترسی هێرشی نوێی مووشه‌كی كردووه بۆ سه‌ر كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان كه له ئاوه نێودهوڵهتییهكاندان. له به‌رامبه‌ریشدا رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
گاری رۆس، كه یه‌كێكه له گوته‌بێژه‌كانی ده‌ریاوانی ئه‌مریكا، له روونکردنەوەیەکدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوێنێ هه‌ستیان به هێرشی مووشه‌كی نوێ كردووه بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كانی هێزه‌كانیان، كه له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ریای سووردا لەنگهریان گرتووه.
رۆس، باسی له‌وه كرد كه هێشتا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و، گوتی: "ده‌ریاوان و كه‌شتییه‌كانمان زیانیان به‌رنه‌كه‌وتووه، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌رده‌وامی ده‌ده‌ین به پاراستنی ئازادی گه‌ڕان به ده‌ریادا. هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرینه‌به‌ر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه روو له كارمه‌ند و كه‌شتییه‌كانمان بكات".
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، رایگه‌یاندبوو له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن چه‌ند مووشه‌كێك ئاڕاسته‌ی كه‌شتی جه‌نگی ئه‌مریكی USS Mason كراوه، پاشان هێزه‌كانیان سێ راداریان تێكشكاندووه كه رۆڵیان هه‌بووه له ئاڕاسته كردنی مووشه‌كه‌كاندا.