Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2020
هەولێر AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی هەرێم، مەسعود بارزانی پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، فائق زێدان.
نووسینگەی رۆژنامەوانی بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێ کراوە و رۆشنایی خراوەتە سەر رەوشی دەسەڵاتی قەزا لە عێراق، هەروەها پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدرال.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها جەختکراوەتەوە لە رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و جێبەجێکردنی دەستوور.