Sarmand Hameed
22 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە سەرۆكی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان و ئەمینداری گشتیی حزبی (للعراق متحدون)، ئوسامە نوجەیفی كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی لە دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كراوە، هەروەها هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانراوە.