İdris Okuducu
10 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
هەولێر- AA
پارێزگاری پێشووی مووسڵ و فەرماندەی ''پاسەوانی نەینەوا''، ئەسیل نوجێفی رایگەیاند کە لە ناوەندی شاری مووسڵدا شەڕ کۆتایی هاتووە و هۆشداریی ئەوەی دا کە رەنگە لە هەر ئان و ساتێکدا شەڕو پێکدادان لە چوار ناوچەی پارێزگای نەینەوا سەرهەڵبداتەوە.
ئەسیل نوجێفی لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، هەڵسەنگاندنی بۆ هەریەک لە بابەتەکانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ، دوایین دۆخی شارەکە و چۆنیەتی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی مووسڵی کرد.
نوجێفی رایگەیاند ''کۆتاییهاتنی شەڕ لە ناوەندی شاری مووسڵ، نیشانەی دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە. پێویستە دوای داعش، ژیان لە مووسڵ دەست پێ بکاتەوە. ئەو پرۆسەیەش دەبێت لە ئێستادا دەست پێ بکات، بەڵام پێموایە هیچ ئامادەکارییەکی بۆ نەکراوە''.
فەرماندەی پاسەوانی نەینەوا تیشکی خستە سەر ئەوەی هیچ پلانێکی سەربازیی یان مەدەنی لە ئارادا نییە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی شارەکە دوای داعش و جەختی لەوەشکردەوە کە هیچ بەرنامەڕێژییەک بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی مووسڵ نەکراوە.
نوجێفی باسی له سه‌ركه‌وتن یان سه‌رنه‌كه‌وتنی ناو مووسڵ كرد و گوتی: "لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی مووسڵ هه‌ست به چی ده‌كه‌ن. هێزه ئه‌منییه‌كان كه به‌شداریی پێكدادانه‌كانیان كردووه هه‌ست به سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن، چونكه باجی ئه‌وه‌یان داوه".
نوجێفی رایگه‌یاند کە ئه‌گه‌ری هه‌یه پێكدادانی دیكه له مووسڵ سهرههڵبداتەوە و له‌وباره‌وه گوتی: "مووسڵ دووگیانه به پێكدادانی نوێ. به‌ڕای من ئه‌گه‌ری هه‌یه له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا پێكدادان له هه‌ر چوارلای شاره‌كه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. له ئێستاوه له باشووری مووسڵ پێكدادان رووده‌دات. له شنگال له نێوان پێشمه‌رگه، حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه‌دا به‌ریه‌ككه‌وتن هه‌یه. ته‌له‌عفه‌ر له ئێستادا له‌ده‌ستی رێكخراوه‌كه‌دایه و شوێنێكی زۆر هه‌ستیاره. پێویسته بۆ رێگریكردن له پێكدادانی نوێ، ئیداره‌یه‌كی به‌هێزه له پارێزگاكه‌دا دابمه‌زرێنرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌ر له پێكدادانه‌كانی ناوه‌ندی شاره‌كه، مه‌ترسیی تێكچوونی دیموگرافیای پارێزگاكه له ئارادابووه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و مه‌ترسییه نه‌ماوه و گوتی: "خێزانه‌كانی به‌شی رۆژهه‌ڵات، دوای پێكدادانه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان. دانیشتوانی به‌شی رۆژئاواش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان جگه له مووسڵی كۆن".
نوجێفی ئاماژە بەوە دەکات کە بە هۆی گرژیە سیاسیەکانەوە لە نێوان لایەنەکانی شیعە کە دەسەڵاتیان بە دەستەوەیە، دوای ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش، لەو ناوچانە لە نێوان لایەنەکانی شیعەدا کێشمەکێشمی زۆر دەبێت کە جیاواز لە بەغدا بیر دەکەنەوە.
نوجێفی زیاتر لەسەر ئەو پرسە دوا و گوتی: "گرووپی دەسەڵاتداری شیعە دان بەوەدا دەنێن کە سیاسەتێکی هەڵەیان بەرامبەر سوننەکان و گرووپەکانی تر پەیڕەو دەکرد، باس لەوەش دەکەن کە دەبێت جارێکی تر چاوبخشێنرێتەوە بەوەدا، ئەوانەی کە خاوەنی بیرکردنەوەی ترن کە مالکی و حەشدی شەعبی و بەرپرسانی ترن. بە رای ئەم گرووپە، سەرکەوتنی بەرچاویان بە دەست هێناوە، بۆیە دەخوازن مەرجەکان قورس‌تر بکەن. هاوکات باس لەوەش دەکەن کە سیاسەتەکانی پێشوو هەڵە نەبوون. بە هۆی کێشمەکێشمی ئەم دوو گرووپەوە، بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانەی لە دەست داعش رزگار کراون، پلان دانانی بۆیان لە رووی سەربازی و مەدەنی پێویستی بە کات دەبێت".