Fahrettin İbrahim
04 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆنگرێسى ئه‌مريكا ده‌ڕوانێت و سوپاس و پێزانيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مريكا دووپات كرده‌وه كه هه‌ميشه پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان كردووه و به‌تايبه‌تى له شه‌ڕى دژى تيرۆردا هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕۆڵى گه‌وره‌ى له تێكشاندنى داعشدا بينى.
بە پێی هەواڵێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆكى هه‌رێم نێچيرڤان بارزانى پێشوازی کرد لە شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مريكا به سهرۆكايهيتى ئاده‌م سميت كۆنگرێسمانى ديموكراته‌كان و سێ ئه‌ندامی کۆنگرێس.
لە هەواڵەکەدا هاتووە کە دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانهكانیان تەوەری سەرەکی دیدارەکە بووە و و دوو لایەن تيشكيان خسته‌ر سه‌ر هۆكاره‌كان و داخوازيى خۆپيشانده‌ران و پێشبينى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى ئه‌منى له عێراق کرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق و شاندى هه‌ردوولا به‌شدار بوون، به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دۆخى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، مه‌ترسيى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چۆنيهتيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى ئه‌مريكا بۆ هاريكارى له‌مباره‌يه‌وه، باس كرا.
سەرۆکایەتی هەرێم راشیگەیاندووە کە "له‌باره‌ى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكى خسته‌ر سه‌ر چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌گه و سوپاسى ئه‌مريكا و وڵاتانى ديكه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه له‌مباره‌يه‌وه هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسهيهشى به يه‌كێك له ئه‌ركه سهركييهكانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت له قه‌ڵه‌م دا".
ئاڵوگۆڕكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كانى سووريا و دۆخى په‌نابه‌ران و هاتنيان بۆ هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.