Sarmand Hameed
14 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزباییکردن لە کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، هاوکات هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی دەکەم بە بۆنەی راسپاردنی بە ئەرکی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکەیدا بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و ئاواتە رەواکانیان".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها رایگەیاندووە: "ئومێدەوارین هەوڵەکانی هەموو لایەک یەکبخرێن لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و دڵنیایی دەستەبەرکردنی ئەو سەقامگیرییەی کە شایستەی گەلەکەمانە بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە".
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف رەشید، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگیی، محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی حکوومەت نوێ راسپارد.